مانگەشەو

مانگەشەو

مانگەشەو…
چاوەڕوانییە، چاوەڕوانییەکی قووڵ و بێ بڕانەوە. چاوەڕوانییەکی کوشندە، چاوەڕوانییەکی بێئەنجام. مانگەشەو حیکایەتی ئەنفالە، مانگەشەو گێڕانەوەی حەکایەتی کوشتنە، کوشتنی هەر دەنگێک کە بەڵێ گۆ نەبێت. گێڕانەوەی چیرۆکی ملنەدان و ڕووبەڕووبوونەوە و یاخیبوونە لەهەمبەر هەر دەنگ و دەسەڵاتێک بیەوێت سەرکوتمان بکات. مانگەشەو گێڕانەوەی چیرۆکی بوێری و خۆنەویستییە، زیندوو ھێشتنەوەی ئەو دەنگانەیە لەپێناو فراوانكردنی رووبەری ئازادیدا خۆیان رۆیشتن و، بیركردنەوەكانیان بۆ ژیانێكی شكۆمەندانە بوونە میراسێك بۆ نەوەكانی پاش خۆیان.

چاپی دووهەم.