چیرۆك

بەردەم كۆشكە تازەكە جمەی دەهات. هەموو وەزیر و سەرۆك حیزبەكان بەریز وەستابوون. بەیانییەكی سەیربوو، زەردەخەنە بەلێویانەوە چۆڕەی دەهات، دوو دوو، لەتەنیشت یەكەوە سەریان دەخستە بناگوێی یەكتری و چرپەچرپیانبوو، وەك كچی شەرمن، دەستیان دەخستە سەردەمیان بۆئەوەی دەنگی پێكەنینەكەیان بەرزنەبێتەوە. پێدەچوو زۆر زوو لەخەو هەڵسابن، چونكە پوخت و پاك خۆیان شۆردبوو،...

ناتوانم باسی شێوەی بكەم، ساڵێك بوو هاتبوونە كۆڵانی ئێمە روخساریم نەدیبوو. تەنها یەكجار پەردە رەشەكانی پەنجەرەكەیانم بینی لادرابوونەوە و، تارماییەك لەو دیوو پەنجەرەكەوە دیاربوو، گەر خەیاڵم فریومنەدا ئەو تارماییە خۆی بوو. بە قسەی ژنانی كۆڵانبێ‌ دەیانگوت: هەتا بڵێی ژنێكی میهرەبان و نەرم و نیان...

لە پاركەكە هاتمە دەرەوە. رۆژی هەینی بوو، هەینییەك نە گەرم، نەسارد. هەتاو بە ناوەراستی ئاسمانەوە خۆی ئەكێشا بەسەر شارەكەدا. ئاسمان بەجۆرێك روونبوو، هیچ ئەستێرەیەك دەر نەدەكەوت. هەینی زۆر خەمگینە، رۆژێكە لە و رۆژانەی، لە پرسە ئەچێت. هیچ رۆژێك وەك رۆژەكانی هەینی، خەمگین و پرساوی نییە. لێرە كەس نابینی،...

ماڵمان لە رەحیم ئاوابوو، لەبەر بێئیشی نا، لەبەر تەمەڵی بەیانی تا ئێوارە لە چایخانەكەی حەمە قۆری خۆش دادەنیشتم. ئەم چایخانەیە جمەی دەهات لەخەڵكی وەك من. عەگیدی كەوادرێژ یەكێك بوو لەو پیاوانەی لە شەبەقی بەیانییەوە تا ئێوارە لەسوچێكی چایخانەكە دادەنیشت، خۆی كردبوو بە هەڵهێنەری هەرچی مەتەڵی...

نەنكم تەواو پیربوو، پیرێك هەموو ژیانی بەسترابوو بە دۆڵابێكەوە. ئەما جۆرێكی تری مرۆڤ بوو، لەو جۆرانەبوو تەمەن نەیتوانیبوو چاوەكان و گوێیەكانی بگۆڕێت. راستی چاوەكانی و گوێیەكانی رێك لەچاو گوێی منداڵێك دەچوون. گوێیەكی هەبوو هێندە سوكبوون، بە پێی پەتی بەسەرفەرشەكانا برۆیشتیتایە و توێكڵە گوێزێك لەژێر پێتا...

حەوزێكی شین لەناوەراستی حەوشەكەیان بوو، دارپرتەقاڵێكیش لە تەنیشت حەوزەكە خۆی لاركردبوویەوە، بەشێك لە سێبەرەكەی كەوتبوویە سەر شانی حەوزەكە و بەشێكیشی رژابوو بەسەر خشتە سوورەكاندا. لە قەراغ حەوزەكە تەڕیانەیەك لەو تەڕیانانەی بە توڵە ناسكەكانی بڕاڵو دروستدەكرێن دانرابوو، ناو تەڕیانەكە پڕبوو لە مێخەكی تەڕكراو. بۆنی مێخەكەكان تەواوی حەوشەكەیان تەنیبوو. تاوێ‌ بەدیاریانەوە وەستام ...

-دێرەوان-ی برام، هەموومان دیوە ناشیرینەكەی خۆمان دەشارینەوە، هەموومان دەمانەوێت خەڵك ئەو دەمامكە ببینێت كە جوانە، كەسمان ئامادە نییە دیوە ناشیرینەكەی خۆی پیشان بدات. هیچ كەس… هیچ كەس… لەم نیشتیمانەدا شك نابەم كەسێك هەبێت حەز بە پیشاندانی دیوە ناشیرینەكەی خۆی بكات! ئەها…باش لە چاوەكانم ورد بەرەوە…...

وارێككەوتین پێكەوە گەشتەكە بكەین. بەر لەوەی بكەوینە ڕێ‌، هەرچی ناوی شاشەبوو لەخۆمم دورخستەوە، ئاخر من بەنیازبووم ئەم گەشتە بكەم بە ئەزمونێك و چێژ لەو دیمەن و شوێنانە ببینم رویان تێدەكەین. زیاد لە ساڵێك بوو شارم جێنەهێشتبوو.(شارەكان دەیانەوێت مرۆڤ بكەن بە كاڵا.) بۆ ئەوەی كەمێك بگەرێمەوە...

هەموو سەری مانگێك چاوەرێی گۆڤارەكەم دەكرد، تەنها بەنێك منی لە شتەكان دوردەخستەوە، ئەو گۆڤارەبوو. لەو شارەی تێیدا دەژیام رۆژنامەی لێنەبوو، خەڵكەكەشی زۆر گوێیان بە وشە نەدەدا، گرنگ ئەوەبوو بتوانن كارێك بەدەست بهێنن و، نانێك بۆ خۆیان و ماڵ و مناڵیان پەیدابكەن. ئیتر لە دەرەوەی ئەمە نە وشە، نە كتێب،...

شەمشەمە كوێرەكەی هاوڕێم قاچی لە بنمیچەكە گیركردبوو نیگەرانبوو، ناو ئەشكەوتەكەش هێندە قەرەباڵەغ بوو بە خۆترنجانەوە رێت دەبوویەوە. ئارەزووم نەبوو شەمشەمە كوێرەكەی هاوڕێم ئاوا ببینم، بۆ ئەوەی كەمێك ئارامی بكەمەوە بە لوتفەوە كەوتمە ستایشكردنی ژیانە كوێرەكەمان. باڵی راستم بەهۆی قەرەباڵغیەكەوە چەمابوویەوە و هەرجۆرێك بێت رێكم...