نامە

مامە رامیار… چۆنی؟ كتێبەكەتم خوێندەوە. هەڵبەتە لەگەڵ وتت: كتێبێك لەبارەی بەعس بڵاو دەكەمەوە، زۆر دڵخۆشبووم. چونكە ئەوەی راستی بێت، كتێبخانەی ئێمە زۆر دەستكورتە لەبارەی بەعس ناسییەوە. ماوەیەكی زۆرە سەرقاڵی كۆكردنەوەی سەرچاوەم، جگە لەم كتێبەی تۆ و كتێبەكەی مامۆستا ئەلبێرت عیسا و چەند لێكۆڵینەوەیەكی هاوڕێیانی رەهەندی...

سڵاو… قژلول گیان…بەر لەهەمووشتێك زۆرم پێخۆشبوو دوای ئەو هەموو ماوەیە، جارێكی تر یەكمان بینییووە. راستییەكەی چەند جەنجارێك پێمگوتی: كەمێك لاواز بوویت! بەڵام هەروەكجاران بەهەیبەت. بەینی خۆمانبێت، سەریشت خەریكە توێكڵەكەی دەرەكەوێت، تۆزێكی تر ئاوا بڕۆیت كە تەماشات بكەم لەخۆمەوە پێكەنینمدێت و ئەشزانم هەرجارێك پێبكەنم، سەیرێكم دەكەیت...

هەركاتێك كەوتینە شەڕەوە, دەبێ‌ یەكەم جار سەنگەری خۆشەویستی چۆڵبكەین.هەڵگیرسانی شەڕەكان مانای دۆڕاندنە, ئێمە یان نابێت دەست بۆ خۆشەویستی ببەین, یان دەبێ‌ قودرەتی هەڵگرتنی هەموو ئەو برینانەمان هەبێت كە خۆشەویستی بۆمان دەهێنێت, پێَمسەیرە كەسانێك هەن وا لە مانای خۆشەویستی گەیشتوون كە پێیانوایە تەنیا لەزەتێكە‌ و دەبێت بیچێژین, ئیدی نازانن...

چۆنی؟!رێگاكان كەسی بەهێزیان دەوێت, تابێت منیش لاوازدەبم, هەنگاوەكانم هێندە بچوكبوونەتەوە هەستدەكەم لە كاتی رۆیشتنمدا لە منداڵێكی سەرەتایی دەچم, ئەگەر دوابكەوم دەبمە جێگەی شەرمەزاری بۆ براكان ‌و خوشكەكانم, ئەگەر پێشیش بكەوم حەتمەن لە نیشتیمانێكدا رێگەم گرتووەتەبەر دڵنیام هاویشتنی هەنگاوێكی گەورە قاچەگانم دەبڕن.لە هەموو حاڵەتێكدا نا ئارامم, شەوان تا هەڵهاتنی هەتاو لەناو...

یەسنای ئازیز…. زۆر غەریبییت دەكەم.هەرگیز نامەوێت لەسەر رابوردوو بژیم, ئەوەی بینیم جەنگێك بوو بەرگەی جوانییەكەیم نەگرت, كەس نەبوو بمخاتە ئەو باوەڕەی كە كەسێك هەر وا بەو ئاسانییە دێتە ناو ژیانم، بێئەوەی لە دەرگاكانم بدات لەگەڵ خۆی دەمبات تا نزیكی ونبوون. جادووگەرێكی سەیربوویت خانمی گەورە! شتێك زۆر...

ئومێدێك لە دڵمدایە لە تۆ دەچێت…….پێتچۆنە ئەم جارە قسە لەسەر شیعر ‌و زمان ‌و دنیا شارراوەكانی ئەدەب بكەین؟ ئایا تۆ مەیلی ئەوەت هەیە، بچیتە ئەو جیهانە‌ و تێبگەیت ئەوەی كە ناتوانین بیكەین، دەبێت بیڵێین؟ هەرگیز، بیرت لەوە كردووەتەوە بە بێ‌ شیعر بژییت؟ شیعر بۆ...

واران گیان… گەنجێتی ژیانە نەك شتێكی تر، هەر گەنجێك گەر رەشەبایەك لە ناخیدا هەڵنەكات، ئەو گەنجە لەواتای گەنجی نەگەیشتووە، من هەمیشە ئەو رەشەبایەم خۆشدەوێت كە لەناخی گەنجێكەوە هەڵدەكات، چونكە دەزانم یاخیبووە لەوەی كە ناتوانێت ژیانی دووبارە ببینێ‌، یاخیبوونیش پەیوەندیی بە ناوەوەی مرۆڤەوە هەیە، نەك دەرەوەی....